میسی دەچێتە ریاڵ مەدرید

15/06/2019 وەرزش

نەوا
هێرشبەرێكی بێوێنەی ژاپۆنی كەتەمەنی 18 بەهارە، پەیوەندی دەكات بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و هەواڵی پەیوەندیكردنەكەشی دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی لەهەواڵێكیدا لەزاری بەرپرسانی یانە شاهانەییەكەی ئیسپانیاوە بڵاویكردۆتەوە، كەوا یارێزانێكیان گواستۆتەوە ریزی یانەكەیان بێ‌ ئەوەی بڕی تێچووی گرێبەستی گواستنەوەكەی ئاشكرا بكەن، هاوكات ئەو یاریزانە توانایەكی لە رادەبەدەری هەیە و پێشتر یاریزانی پلە دووی یانەی كاستیای ژاپۆنی بووەو پێش ئەوەی بگوازرێتەوە ریزی یانەی ریال مەدرید لە هێڵی ناوەند و هێرشبەری یانەی تۆكیۆ یاریكردووە.
هاوكات ئاماژەشیان بەوەداوە، ئەو یاریزانە كە ناوی كۆبۆیە و بە میسیی ژاپۆنی ناوبانگی دەركردووە، یاریزانی هێڵی هێرشبەرە و توانایەكی لەرادەبەدەری هەیە لەشێوازی یاریكردن و خێراترین یاریزانە لەرووی راكردن و زۆر لە میسی یانەی بەرشەلۆنە دەچێت لەرووی شێوازی یاریكردنەوە.
رۆژنامەی ماركا ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا كوبۆ لە وڵاتی بەرازیلە بەمەبەستی بەشداریكردنی لە هەڵبژاردەی ژاپۆن لە پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا، هاوكات وابڕیارە رۆژی دووشەممە یەكەم یاریی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی ژاپۆن لەبەرامبەر چیلی ئەنجام بدات.
جێی وەبیرهێنانەوەیە پێشتر لە تەمەنی 9 ساڵیدا كۆبو لە ئەكادیمیای لاماسیای یانەی بەرشەلۆنە یاریكردووە، بەڵام بەهۆی سزاكانی فیفا لەسەر یانەی بەرشەلۆنە لەبەرامبەر یاریزانە منداڵەكان، ناوبراو گەڕاوەتەوە ژاپۆن.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group