بەرهەمە تازەكەی سێ ملیۆن و نیو بینەری تێپەڕاند

16/06/2019 هەمەڕەنگ
سیبەیل جان

نەوا
سیبەیل جان كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە، لەماوەی تەنها 12 رۆژدا، سێ ملیۆن و نیو بینەری تێپەڕاند.
خانمە هونەرمەندی توركی "سیبەیل جان" لە 4ی ئەم مانگە نوێترین كلیپی خۆی بڵاوكردەوە بەناوی "Vallahi Yalan" لە چەناڵی "نێتد میوزیك" لە یوتیوب، لە كلیپەكەدا سیبەیل جان بەستایلێكی تازەو جیاواز و ناوازەترەوە لەجاران دەردەكەوێت، توانی لەو ماوەیەدا سێ ملیۆن و نیو بینەر تێبپەڕێنێت.
سیبیل جان لەساڵی 1970 لەدایكبووە، لە تەمەنی 14 ساڵی وەكو سەماكەرێك دەركەوتوە، لەساڵی 1987 دەستی بەكاری هونەری كردوە، خاوەنی دەیان ئەلبومی گۆرانی و فیلم و درامایە.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group