فەیسبووك دراوی خۆی دەخاتە بازاڕەوە

18/06/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاشكرایكرد، ساڵی داهاتوو دراوێكی نوێی كریپتۆ (كۆدكراو) كە تایبەتە بەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكە، دەخاتە بازاڕەوە.
لە راگەیەنراوێكدا كە لەلایەن فەیسبووكەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەبەوەكراوە، دراوەكە كە بڕیارە ساڵی داهاتوو بخرێتە بازاڕەكانەوە، ناوی "لیبرا"یە و لە لایەن هەریەك لە سیستمەكانی وەك ماستەركارد و ڤیزا-وە پشتیوانیی دەكرێت.
باسلەوەشكراوە كەلەپاڵ دراوەكەدا فەیسبووك جزدانێكی دیجیتاڵی بەناوی "كالیبرا" دروستدەكات و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە لەنێوان خۆیاندا هاوشێوەی نامە دەتوانن "لیبرا" ئاڵوگۆڕ بكەن.
لەراگەیەندراوەكەی فەیسبووكدا هاتووە: "لە زۆر شوێنی جیهان مرۆڤەكان دەستیان بە ساناترین خزمەتگوزارییە داراییەكان راناگات لەجیهاندا نزیكەی نیوەی مرۆڤە پێگەیشتووەكان هەژماری بانكییان نییە، لەو ڵاتانەی كە لەقۆناغی پێشكەوتندان و لەنێوژناندا ئەم رێژەیە زۆر نزمترە".
جەخت لەوەشكراوەتەوە كە لەرێگەی خزمەتگوزارییە نوێیەكەوە دەرفەتی هەریەك لە كۆكردنەوەی پارە، خەرجكردن و گواستنەوەی دراو دەدرێتە بەكارهێنەرانی فەیسبووك. 
لە راگەیەندراوەكەی فەیسبووكدا تیشكخراوەتە سەر ئەوەش، بەكارهێنەران دەتوانن دراوە كریپتۆكە و جزدانە دیجیتاڵەكە لە رێگەی فەیسبووك، مەسنجەر، وەتسەپ یان لە رێگەی ئەپڵیكەیشنی "كالیبرا"وە لەنێو مۆبایلەكانیانەوە، بەكاربهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group