نه‌وا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جارێكی دیكه دادگاییكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوا ئه‌وه‌ی دوێنێ (سێشه‌ممه) له زیندانی سنجان له ئه‌نقه‌ره دادگاییكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشوی هه‌ده‌په به‌ڕێوه‌چو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده ده‌نگۆی ئازادكردنی ده‌میرتاش له‌ئارادایه، به‌ڵام هیچ شتێكی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه نییه و ئه‌ندامان و به‌رپرسانی هه‌ده‌په ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، ئه‌وه ته‌نها بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه له‌لایه‌ن ئاكه‌په‌وه.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له مانگی 10ی 2016ه‌وه ده‌ستگیركراوه و تائێستا له زینداندایه و چه‌ند جارێكیش دادگاییكردنی به‌ڕێوه‌چوه، به‌ڵام به‌تۆمه‌تی جیاجیا داوای زیاتر له 200 ساڵ زیندانی بۆ كراوه.