عالیە نوسێف: ئیئتیلافی سائیرون سەرجەم پۆستەكانی حكومەتی بردوە و ئێستاش خۆپیشاندان دەكات

19/06/2019 عێراق

نەوا
عالیە نوسێف ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر لیستی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، عیراق پیاوانی دەوڵەتی نییە، بەڵكو پیاوانی دەسەڵاتی هەیە. پێشیوایە حزبە سیاسییەكان تەنها لەبەر بەرژەوەندی شەخسی خۆیان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیراندا كاردەكەن.
عالیە نوسێف لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا وتی، ئازادی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران لەدیاریكردنی وەزیرەكانی تەنها درۆیەكە و لەقۆناغی ئێستادا ئیئتیلافەكانی سائیرون و فەتح بڕیار دەدەن.
باسی لەوەشكردوە، لەئێستادا عیراق پیاوانی دەسەڵاتی هەیە نەك پیاوانی دەوڵەت، هەركاتێكیش بەرژەوەندیەكانی جێبەجێ نەكردن ئەوە لایەنە سیاسییەكان لە عادل عەبدولمەهدی هەڵدەگەڕێنەوە، ناوبراویش لەلایەن هیچ حزب و كوتلەیەكەوە پارێزراو نییە و هیچ كوتلەیەكی نییە تا پشتگیری بكات و لەپاڵیدا بوەستێت.
ئەو پەرلەمانتارە رونیكردوەتەوە، ئیئتیلافی سائیرون سەرجەم پۆستەكانی بردوە و ئێستاش پەنا بۆ شەقام دەبات و لە ئەدای حكومەت رازی نییە، چاودێری گەل لەلایەن گەلەوە دەبێت نەك كوتلە سیاسییەكان، لەئێستادا گەل چاودێری دەكات و لەزۆر شت توڕەن، كوتلە هەیە خۆپیشاندانەكان لەبەرژەوەندی خۆی بەكاردەهێنێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group