نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
ئه‌نجومه‌نی كاروباری خانمان به‌هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان چواره‌مین كۆنفرانسی تایبه‌ت به ساڵڕۆژی نه‌هێشتنی توندوتیژی سێكسی ئه‌نجامدا و له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاماری وردی ژنان و كچانی ئێزدی خرانه‌ڕو، كه بونه‌ته قوربانی جه‌نگ.
له‌ژێر دروشمی نێوده‌وڵه‌تی "گرنگی ئاڕاسته‌كانی بایه‌خدان به رزگاربوان" و دروشمی نیشتمانی "كچان و ژنانی رفێندرا‌و و رزگاربوو له پێشینه‌ی ئه‌ركه‌كانماندایه، ده‌ستدرێژیی سێكسى له‌كاتی جه‌نگدا راگرن" له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له شاری هه‌ولێر كۆنفرانسی تایبه‌ت به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی توندوتیژیی سێكسى له‌كاتی ململانێكاندا به‌ڕێوه‌چو.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا په‌خشان زه‌نگه‌نه وتى "هیواخوازین له‌داهاتودا كار بۆ ئه‌وه بكرێت چیتر ژنان و كچان نه‌بنه قوربانی جه‌نگ و مه‌ترسیه‌كان له عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا". هه‌روه‌ها هیواشی خواست كابینه‌ی داهاتوی حكومه‌تی هه‌رێم كار بۆ هێنانه‌پێشه‌وه‌ی ژنان بكات له بواری حكومڕانی و ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا.
لای خۆیشیه‌وه ئه‌مه‌ل جه‌لال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان وتى "به‌پێى دوایین ئاماری تایبه‌ت به ژنان و كچانی ئێزدى له 3-8-2014وه تا 3-6-2019 ژماره‌ى رفێندراوانى ئێزدى 6 هه‌زار و 417 رفێندراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 3 هه‌زار و 548 له ره‌گه‌زى مێ بوون، 2 هه‌زار و 869 ره‌گه‌زى نێر، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی رزگاركراون 3 هه‌زار و 476 كه‌سن تا ئێستا له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 184 ره‌گه‌زى مێ، 337 ره‌گه‌زى نێر هه‌بون، له‌نێو ئه‌و رزگاركراوانه‌ش هه‌زار و 20 منداڵى كچ بون و 935 منداڵی كوڕ بون.