نه‌وا-رۆژیار سیروان-سلێمانی
سێ نوێنه‌ری كورد له په‌رله‌مانی عیراق رونكردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ رای گشتی له‌باره‌ی به‌دواداچونیان بۆ سكاڵایه‌ك بڵاوكرده‌وه، كه پێشتر له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان تۆماركراوه و هۆكاری سه‌ره‌كی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوه، داوا له حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌كه‌ن هۆكاری راده‌ستنه‌كردنی نه‌وت رونبكاته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید له كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هوشیار عه‌بدوڵڵا له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین له نه‌وه‌ی نوێ له پرێس كۆنفرانسێكدا له نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی عیراق، رونكردنه‌وه‌یان دا و له‌وباره‌یه‌شه‌وه ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وتى "ده‌مانه‌وێت له زاری خۆمانه‌وه كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگ به هاووڵاتیانی كوردستان بگه‌یه‌نین، كۆمه‌ڵێك دۆسیه هه‌ن له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان تاكو ئێستا شاراونه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌م سێ په‌رله‌مانتاره له سێ فراكسیۆنی جیاوازین ته‌نها یه‌ك شت كۆیكردوینه‌ته‌وه ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه".
وتیشی "ئه‌م بابه‌ته گرنگه‌ی كاری بۆ ده‌كه‌ین له بودجه‌ى ساڵی 2006 تا 2019 بۆته گرفتی هاووڵاتیانی كوردستان، زۆرجار به‌م كه‌یسه بودجه‌ی هه‌رێم و هاووڵاتیان بڕدراوه، له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا چه‌ندین رێككه‌وتنی سیاسی له نێوان به‌غدا و كوردستان كراوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه شه‌فاف نه‌بون و به‌پێی یاسا و ده‌ستوری عیراقی كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه، بۆیه هه‌میشه ته‌مه‌نی درێژی 6 مانگ بووه، بۆ نمونه رێككه‌وتننامه‌ی سیاسی له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وت له‌ساڵی 2012دا ته‌نها 3 مانگی خایاندوه و رێككه‌وتننامه‌ی سیاسی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتیحادی له ساڵی 2015دا ته‌نها 6 مانگی خایاندوه".
ئه‌وه‌شی وت "پرۆسه‌ی نه‌وت له‌چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان و ئه‌و مافه‌ی ده‌درێت به‌هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ده‌ستوری ئیتیحادیدایه له ماده‌ى 111 و 112ى ده‌ستوردا مافی داوه به‌هه‌رێمی كوردستان و ده‌بێت به‌شداری بكات له ده‌رهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عیراق به‌گشتی و خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌خۆبگرێت".
هه‌روه‌ها له‌و پرێس كۆنفرانسه‌دا ئاماژه‌ی به سه‌ردانكردنیان بۆ دادگای باڵای فیدرالی كرد بۆ به‌دواداچونی ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه و وتی "وه‌كو ئه‌ندامی په‌رله‌مان مافی یاسایی خۆمانه به‌دواداچون بكه‌ین، هه‌ندێك هێزی سیاسی باس له‌وه ده‌كه‌ن ئێمه سكاڵامان تۆماركردبێت، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه كار له‌سه‌ر به‌دواداچون بۆ ئه‌و سكاڵایه ده‌كه‌ین، كه له‌ساڵی 2012 له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه".
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، رێككه‌وتنی سیاسی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ناكات.
لاى خۆیشیه‌وه هوشیار عه‌بدوڵڵا وتی "دۆسێی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌ی گه‌وره و بونیادیه له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌هۆی ئه‌و دۆسیه‌یه‌وه كوردستان دراوه‌ته ده‌ست شكستێكی گه‌وره و كه‌وتۆته ژێر باری قه‌رزێكی گه‌وره، دوو شت هه‌یه یه‌كه‌میان نه‌وت وه‌كو داهاتی هه‌رێمی كوردستان ئێمه پێمانوایه چۆنێتی دابه‌شكردنی داهات له‌نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندیدا یه‌كێكه له‌پرسه گرنگه‌كان و ئێمه بۆ هاووڵاتیانی كوردستان داكۆكی لێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته‌ی، كه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان تاڵان بكات، دژی سیاسه‌ته‌كه‌ین با ئه‌مه روون بێت، خاڵێكی تریش زۆر گرنگه، كه له‌رابردودا به‌هۆی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بڕدراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو جارێك به رێككه‌وتنی سیاسی له‌ساڵی 2016 وه تاساڵی 2019 ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاشان په‌شیمان ده‌بنه‌وه و نه‌وت راده‌ست ناكه‌ن".
باسى له‌وه‌شكرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و حزبانه‌ن، كه داكۆكی له مافیاكانی نه‌وتی كوردستان ده‌كه‌ن، یه‌ك هاوكێشه‌ی ئاسانیان بۆ باس ده‌كه‌ن، له بودجه‌ی ساڵی 2019دا هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ری پێویست كراوه، كه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، له‌به‌رانبه‌ردا نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلار بۆ هه‌رێمی كوردستان جێگیر بێت، رۆژانه عیراق نزیكه‌ی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته ببێت به هاوبه‌ش له‌و سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیله، قازانجێتی یان به سه‌ربه‌خۆیی به‌ته‌نها ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته بفرۆشێت؟.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری رادیۆ نه‌وادا سه‌باره‌ت به جێگیركردنی موچه‌ی هاووڵاتیان دوور له پرۆسه‌ی راده‌ستكردنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و چاره‌نوسی؟ هوشیار عه‌بدوڵڵا وتی "له‌سه‌ره‌تای 2019وه حكومه‌تی ناوه‌ندی 5 موچه‌ی ناردوه، پێویست بوو هه‌رچۆنێك بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه نه‌وت ده‌فرۆشێت و كه‌س نازانێت داهاته‌كه‌ی له كوێیه، موچه‌ی ساڵی رابردویان پاككردایه‌ته‌وه و له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه 5 موچه‌یان به هاووڵاتیان بدایه، ئه‌وه ئێمه بوین داوامان كردوه و داكۆكیمان لێ كردوه، كه بودجه‌ی كوردستان جێگیر بكرێت، به‌ڵام ئێستا دێن ئه‌م هه‌وڵانه به‌ئێمه ده‌فرۆشنه‌وه، ئه‌وه ئه‌مساڵ رۆیشت. ئه‌ی بۆ ساڵی 2020 چۆن وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه، ئێمه له لیژنه‌ی دارایی توشی هه‌مان كێشه ده‌بینه‌وه، چونكه بڕیاروایه رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌لایه‌ن كوردستانه‌وه بنێردرێت، به‌ڵام یه‌ك ته‌نه‌كه نه‌وتیان نه‌ناردوه، داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین خۆیان بكه‌نه جێگای ئێمه، چۆن بتوانین داكۆكی لێ بكه‌ین؟ بۆیه داواكارین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونی بكاته‌وه له‌به‌رچی ئه‌م بڕه نه‌وته نانێرن، بۆ هه‌موولایه‌كی روون بكاته‌وه هۆكاری نه‌ناردنی چییه".
له كۆتایی پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین وتی "له‌و سكاڵایه‌ی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم تۆماركراوه، ته‌نها سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ماوه وه‌ڵامی بداته‌وه و دوای ئه‌و وه‌ڵامه دۆسیه‌كه ره‌وانه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌كرێت، به‌شێكی ئه‌و سكاڵایه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئایا دوای بڕیاری دادگا له‌وباره‌یه‌وه هه‌رێم ده‌توانێت هیچ بڕه نه‌وتێك بفرۆشێت به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ یان نا، بۆیه به‌لامانه‌وه گرنگه دۆسیه‌ی نه‌وت به‌پێی ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكرێت".