ساری: هاوكاری كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكەم بۆ شكاندنی ریكۆردی زیاتر

20/06/2019 وەرزش

نەوا
یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی، ماوریسیۆ ساری راهێنەری نوێی بەدەزگاكانی راگەیاندن ناساند و ناوبراویش وتی "هاوكاری كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكەم بۆ شكاندنی ریكۆردی زیاتر".
ماوریسیۆ ساری لەكاتی ناساندنی بەدەزگاكانی راگەیاندن لە پریچس كۆنفرانسێكدا وتی "ئەمساڵ ركابەرییەكی توند دەبێت لە خولی پلەی یەكی تۆپی پێی ئیتاڵیدا، بەتایبەتی كە چەندین راهێنەری نوێ‌ هاتوون و دڵخۆشم هاتوومەتە یوڤانتۆسیش، كە گرنگترین یانەی ئیتاڵیایەو ئەمەش هەنگاوێكە بەرەوپێشەوە".
وتیشی "راهێنانم بەزۆر یاریزانی بەهێز و بەتوانا كردوە، بەڵام راهێنانكردن بە كریستیانۆ رۆناڵدۆ هەنگاوێكی ترە بەرەوپێشەوە و هاوكاری دەكەم بۆ شكاندنی ژمارەی پێوانەیی زیاتر".
 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group