پەنابەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێم چەند داواكاریەك دەخەنەڕوو

20/06/2019

نەوا - لاڤە كوردە
پەنابەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەهەرێم چەند داواكاریەكیان هەیەو دەیانەوێت فشار بخرێتەسەر رێكخراوی UNHCR بۆئەوەی هاوكاری ئەو پەنابەرانە بكات.
لەوبارەیەوە جەعفەر محەمەدی سەرۆكی ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە سلێمانی لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەی "شەقام"ی رادیۆ نەوادا وتی "كۆمەڵێك داواكاریمان هەیە لەوانە حكومەتی هەرێم فشار بخاتەسەر رێكخراوی UNHCR  بۆئەوەی بەڕێمان بكات بۆ وڵاتی سێیەم و بڕگەی 14 و 15ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ تایبەت بە پەنابەرانیش جێبەجێبكات".
هەروەها ئەو پەنابەرانە داواكارن مانگانە بڕە پارەیەك دابینبكرێت یاخود ئەو پرۆژە گەورانەی بۆ پەنابەران وەرگیراون جێبەجێ بكرێن، پارەی نەخۆشی و دەرمان دابین بكرێت، هەروەك هەلی خوێندن بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بڕەخسێنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group