سەرۆكی روسیا هۆشداری دەدات لە بەكارهێنانی هێزی سەربازی

20/06/2019 جیهان
ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا

"كارەساتی لێدەكەوێتەوە"
نەوا
ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا هۆشداری دەدات لە بەكارهێنانی هێزی سەربازی دژی ئێران و دەڵێت: "هەر كردەیەكی سەربازی دژی ئێران بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كارەساتی لێدەكەوێتەوە".
ڤلادیمێر پوتن، لە وتاری ساڵانەی خۆیدا رایگەیاند كە متمانەی بە ئێران هەیە بەندەكانی رێككەوتننامەی كاری هاوبەشی پڕۆگرامە ئەتۆمییەكە پێشێل نەكات، سەپاندنی سزاكانی سەر ئێرانی بێ بناغە ناوبرد و باسی لەوەرشكرد، ئێران هیچ بەندێكی رێككەوتننامەكەی پێشێل نەكردووەو هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدا هەیە.
سەبارەت بە هەڵكشانی ململانێكانی ئێران و ئەمریكا دژی تاران، پوتن لە وتارەكەیدا رایگەیاند: هەر كردەوەیەكی سەربازیی ئەمریكا دژی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كارەساتی لێدەكەوێتەوە. راشیگەیاند، نازانین و بەدڵنیاییەوە ئەوەشمان ناوێت، بەڵام ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەمیشە باس لەوە دەكەن كە بەكارهێنانی هێزی سەربازیی بەدوور نازانن، دەمەوێت ئەوە بڵێم، "ئەوە كارەسات لە ناوچەكە دروستدەكات، چونكە دەبێتە هۆی توندوتیژی و زیادبوونی ژمارەی پەنابەران".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group