ئێران بەزاندنی كایەی ئاسمانیی لەلایەن ئەمریكاوە ئیدانە كرد

20/06/2019 جیهان
عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

نەوا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند كە پێشێلكردنی كایەی ئاسمانی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە بەكردەی "شەڕەنگێز" دەبینن و ئیدانەی دەكەن.
لەراگەیەندراوێكدا كە لەلایەن عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بڵاوكراوەتەوە، باس لەوەكراوە كە ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانەی سەربە ئەمریكا كە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە خراوەتە خوارەوە كایەی ئاسمانی ئێرانی بەزاندبوو.
ناوبراو بەزاندنی كایەی ئاسمانی وڵاتەكەی لەلایەن ئەمریكاوە ئیدانەكرد و رایگەیاند "پێداگریانە هۆشداریدەدەین لەدەرەنجامی ئەوجۆرە كردە نایاسایی و شەڕەنگێزیانە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group