دوو كەس بەتۆمەتی‌ دزینی‌ پارەی‌ سندوقی‌ مزگەوت دەستگیركران

20/06/2019

نەوا
پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ دو كەسیان دەستگیركرد بەتۆمەتی‌ ئەنجامدانی‌ چەند تاوانێكی‌ دزیكردن لەمزگەوتدا.
راگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، پاش تۆماركردنی‌ تاوانێكی‌ دزینی‌ پارەی‌ سندوقی‌ مزگەوت، مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو توانیان رۆژی‌ 16-6-2019 دو تۆمەتبار بەناوەكانی‌ (د. ئ. ك) و (ئـ. ح) دەستگیر بكەن.
باس لەوەشكراوە، لەئێستادا هەردو تۆمەتبار بەفەرمانی‌ دادوەرو بەپێی‌ مادەی‌ 446 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ بەندن‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group