نەیمار بۆمبەكەی تەقاندەوە..درێسی یانەیەكی ئەوروپی ناپۆشێتەوە

22/06/2019 وەرزش

نەوا
رۆیشتنی نەیمار داسیلڤا لە ریزی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئەوەندەی نەماوە ببێتە راستی و راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان باس لەوەدەكەن، كە ئامادە نییە جارێكی دیكە درێسی یانە پاریسییەكە بپۆشێتەوە.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە، كە نەیمار پەشیمانە لە بەجێهێشتنی ریزی یانەی بەرشەلۆنە و چونی بۆ پاری سان جێرمان، چونكە هیچ شتێكی وای لەگەڵ یانە فەرەنسییەكە دەستنەكەوتوە.
رۆژنامەكە نوسیویەتی "نەیمار بە سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی وتوە خۆشحاڵ نییە، نایەوێت جارێكی دیكەش یاری بۆ تیمەكە بكاتەوە".
هاوینی ساڵی 2017 نەیماری بەرازیلی لە كامپ نوەوە چوە یاریگای پاركی شازادەكان و 222 ملیۆن یورۆش لەسەر یانە پاریسییەكە كەوت، بەڵام لەسەرئاستی كیشوەری ئەوروپا هیچی نەكرد بۆ تیمەكەی. گرێبەستەكەشی تا ساڵی 2022 بەردەوامە و ئێستاش تەمەنی گەیشتوە 27 ساڵ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group