نەوا
پیپ گواردیۆلا پەیوەندی بە ئیسكۆ ئالاركۆنی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدریدوە كردووە تا ئەوەی رازی بكات رووبكاتە یانەی مانچستەرسیتی.
بەپێی چەند سەرچاوەیەكی ئیسپانی گواردیۆلا پەیوەندی بە ئیسكۆوە كردووە تا ئەوە لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینە ئەو یاریزانە بڕوا پێبهێنێت رووبكاتە یانەی مان سیتی، ئەمەش پاش شكستی یانەكە لە گواستنەوەی جۆو فلێكسی پرتوگالی.
ئەو سەرچاوەنە باس لەوەشدەكەن كە گواردیۆلا ئیسكۆ بەباشترین جێگرەوە دەزانێت بۆ داڤید سێلڤای یاریزانی یانەكەی.
نەبونی لەپێكهاتەی سەرەكی ریاڵ مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو وا لە ئیسكۆ دەكات بە ئەگەرێكی زۆر یانەكەی جێبهێڵێت.