سەركەوتنی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵدا نرخی لیرەی بەرزكردەوە

24/06/2019 جیهان

نەوا
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان دوای چەند كاتژمێرێك لە سەركەوتنی كاندیدی ئۆپۆزسیۆنی توركیا لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی شارەوانی ئیستانبوڵ، نرخی لیرەی توركی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی 2% بەرزبوەتەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵی توركیا بڵاویانكردوەتەوە، دوای 25 ساڵ لە رودانی گۆڕانكاری لە سەرۆكایەتی شارەوانی ئیستانبوڵدا، كە لە دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردندا ئەكرەم ئیمامئۆغڵو كاندیدی جەهەپە (ئۆپۆزسیۆن) سەركەوتنی بەدەستهێنا، نرخی لیرەی توركی رووی لە بەرزبونەوە كردوە.
لە پاش دەركەوتنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكە، نرخی دۆلارێك گەیشتوەتە 5.717 لیرەی توركی ئەوەش مانای ئەوەیە لیرە 2%ی بەهاكەی سەركەوتوە.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە لیرە بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی 15%ی نرخەكەی لەدەستدا و تازەترین دابەزینیشی لەكاتی بڕیاری دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی شارەوانی ئیستانبوڵ بوو، كە لە رۆژی 31-3-2019دا كاندیدی جەهەپە بە جیاوازییەكی كەم لە كاندیدی پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوای توركیای بردەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group