UN: راگرتنی خێزانی چەكدارانی داعش بەبێ‌ ئاراستەكردنی تۆمەت قبوڵ ناكەین

24/06/2019 جیهان

نەوا
میشێل باشیلیت كۆمسیاری نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، 55 هەزار چەكداری داعش و خێزانەكانیان لە عیراق و سوریا دەستبەسەرن. دەشڵێت "دەستگیركردنی ئەوانەی گومانلێكراو نین، قبوڵ ناكەین".
باشیلیت ئاماژەی بەوەداوە، 55 هەزار چەكداری داعش و خێزانەكانیان لە عیراق و سوریادا دەستبەسەرن، كە بیانیشیان لەناودایە.
دەشڵێت "راگرتنی ئەوانەی گومانلێكراو نین، قبوڵ ناكەین و پێویستە روبەڕوی دادگاییەكی دادپەروەر بكرێنەوە یان ئازاد بكرێن".
كۆمسیارەكەی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەر ئەو دەستبەسەركراوانە نادرێنە دادگا، ئەوا پێویستە خێزانەكانی چەكدارانی داعش بگەڕێنرێنەوە وڵاتی خۆیان و دەوڵەتان بەرپرسیارێتی هاووڵاتیانیان هەڵبگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group