پەرلەمانی عیراق متمانەی بە كاندیدی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و داد بەخشی

24/06/2019 عێراق

نەوا
پەرلەمانی عیراق متمانەی بە كاندیدی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و داد بەخشی و كاندیدی وەزارەتی پەرورەدەش رەتكرایەوە.
لەوبارەیەوە پەیامنێری رادیۆ نەوا لەنێو پەرلەمانی عیراق پێیڕاگەیاندین، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا پرۆسەی دەنگدان بۆ كاندیدەكانی هەر چوار وەزارەتی (بەرگری، ناوخۆ، داد و پەروەردە) بەڕێوەچوە و جگە لە كاندیدی وەزارەتی پەروەردە ئەوانی دیكە متمانەی پەرلەمانتارانیان وەرگرت.
لە دەنگدانەكەدا، متمانە درا بە نەجاح حەسەن عەلی ئەلشممەری وەك وەزیری بەرگری، یاسین تەها حەسەن ئەلیاسری وەك وەزیری ناوخۆ، هەروەها متمانە بە فاروق ئەمین شوانی-یش درا بۆ پۆستی وەزیری داد، بەڵام سەفانە حسێن حەمدانی كاندید بۆ پۆستی وەزارەتی پەروەردە رەتكرایەوە.
ئەو چوار كاندیدە لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانەوە ناوەكانیان ئاراستەی پەرلەمان كرا بۆ ئەوەی كابینەكەی تەواو بكرێت، بەڵام جارێكی دیكە بەهۆی وەزارەتی پەروەردەوە كابینەكەی تەواو نەكرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group