لەسەر كچە 8 ساڵانەكەی هەولێر داوای دروستكردنی لیژنە دەكرێت

24/06/2019
رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان

نەوا - لاڤە كوردە
رۆژی سێشەممە لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و تایبەت بە كەیسی دەستدرێژیكردنەسەر كچە 8 ساڵانەكەی هەولێر داوای هەڵوێست دەكات.
رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی "شەقام"ی رادیۆ نەوادا وتی "رۆژی سێشەممە لیژنەكەمان كۆدەبێتەوە هەندێك كارو چالاكی پەیوەست بە كاروباری خێزان و چاكسازییەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك دەبێت".
وتیشی "بە دڵنیایی تایبەت بە كەیسی دەستدرێژی سەر كچە تەمەن 8 ساڵانەكە هەڵوێستمان دەبێت و سەردانی لایەنی پەیوەندیدار دەكەین".
هەر لە بەرنامەكەدا ئاڤان جاف رۆژنامەنووس و چالاكی مەدەنی وتی "باسكردن لە باندێك كە دەستدرێژی بكەنەسەر كچانی منداڵ و مادەی هۆشبەریان بدەنێ زۆر زۆر هەستیارە، پێویستە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیەكانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی دروستبكرێت و بەوردی لەسەر ئەم بابەتانە كاربكەن، ئەو بەشانەشی تایبەت بە توندوتیژی خێزانی لە بەڕێوەبەرایەتیەكان هەن، پێویستە چالاك بكرێن".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group