هەرێم بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی بچووك و مامناوەند هانی بازرگانانی ئەمریكا دەدات

24/06/2019

نەوا ـ سەعید عەبدوڵا ـ هەولێر
بەمەبەستی هاندانی كۆمپانیا ئەمریكییەكان بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی بچووك و مامناوەند، كۆنفرانسی بازرگانی هەرێمی كوردستان و ژووری بازرگانی واشنتۆن بەڕێوەچوو.
سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ رادیۆی نەوا وتی: لە ساڵی 2003وە كە ئەمریكییەكان عیراقیان لەدەست حكومەتی ئەوكاتەی عیراق دەرهێنا، لەوكاتەوە تا ئیستا هیچ سوودی لە عیراق نەبینیوە ئیستا كە هەولی ئەوە دەدرێت كۆمپانیا ئەمریكییەكان بێنەوە عیراق، هەرێمی كوردستان رۆژێكی مێژوویی دەبینێ، كە لەگەڵ بازرگانانی ئەمریكا رێكبكەوێ بۆ كاری ئاڵوگۆڕ و پەرەپێدان بە پەیوەندی ئابوری و بازرگانی.
باسی لەوەشكرد كە كوردستان هانی كۆمپانیا ئەمریكییەكان دەدات بۆ ئەوەی پڕۆژەی بچووك و مامناوەند لە كوردستان جێبەجێ بكەن چونكە هەم كارەكەی خێراترە هەمیش كاریگەریی لەسەر كەم بوونەوەی بێكاری زۆرترە.
ماوەی دوو رۆژە وەفدێكی ژوورە بازرگانییەكانی واشنتۆن لە هەرێمی كوردستانن و ئامانجیشیان لە نزیكەوە بینینی رەوشی ئابوری و بازرگانی و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكانیانە لەگەڵ هەرێم.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group