پێشتر خوشك بوون ئێستا بران

پێش 3 هەفتە هەمەڕەنگ
ئیحسانوڵای تەمەن 14 ساڵ و لوتفوڵای تەمەن 11 ساڵ

نەوا
تا ماوەیەك بەرلە ئێستا بە ناوی ئامینە و مەدینە دەناسران و خوشك بوون، بەڵام ئێستا ناوی خۆیان بۆ ئیحسانوڵا و لوتفوڵا گۆڕیوە و برای یەكترن.
ئیحسانوڵای تەمەن 14 ساڵ و لوتفوڵای تەمەن 11 ساڵ، خەڵكی ئەفغانستانن و بە درێژایی ژیانیان وایانزانیوە كچن و وەك كچ ژیاون و چوونەتە خوێندنگەی كچانە و هەرگیز هەستیان نەكردبوو كە كوڕن، بەڵام لەگەڵ گەورەبوونیان خزم و هاوپۆلیەكانیان گومانی خۆیان لە رەگەزی ئەو دوو خوشكە نیشاندابوو.
ئیحسانوڵا دەڵێت: كاتێك دەچوومە ناوپۆلەوە، "هاوپۆلیەكانم پێیان دەوتم تۆ كوڕی و ریش و سمێڵت هەیە و نابێت لەگەڵ ئێمە دابنیشیت، ئەم تانە و توانجانەش زۆر ئازاریان دەدام".
لوتفوڵاش بە هەمان شێوە باس لەوەدەكات كە هاوپۆلیەكانی نەیانهێشتووە لەلایان دابنیشێت و پێیان وتووە كە "كوڕە".
دواجار و لەگەڵ باڵغبوون و گڕبوونی دەنگیان خزم و هاوپۆلیەكانیان چیتر گومانیان نامێنێت و دڵنیا دەبنەوە كە ئەو دوو خوشكە لە راستیدا كوڕن و بەمەش ئەو دووكەسە لە هاوڕێ و هاوپۆلیەكانیان دادەبڕێن و بۆماوەیەك خۆیان و بنەماڵەكەیان بە دۆخێكی ناخۆشدا تێپەڕدەبن.
دوای ئەوەی سەردانی پزیشك دەكەن، دەردەكەوێت ئەو دوانە لە رووی جیناتەوە رەگەزیان زیاتر لە كوڕەوە نزیكە وەك لە كچ، بۆیە بە نەشتەرگەریەكی گۆڕینی رەگەز كۆتایی بەو دۆخە دێت كە ماوەیەكی تێیكەوتوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group