نه‌وا
له په‌لامارێكی چه‌كدارانى داعش له پارێزگاى كه‌ركوك، سێ كه‌س كوژران و له دوو ناوچه‌ى جیاوازیش بۆمبیان ته‌قانده‌وه.
به‌پێى سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كان رۆژى دووشه‌ممه چه‌كدارانى رێكخراوى داعش په‌لاماری سێ هاووڵاتى مه‌ده‌نى گوندى وهردیهى سه‌ر به‌ناحیه‌ى عهباسیهى پارێزگاى كه‌ركوكیان داوه و له ئاكامدا هه‌رسێ هاووڵاتییه‌كه كوژراون و دواتر ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كراون، هێزێكى ئه‌منیش ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه هه‌ر ئێواره‌ى رۆژى دووشه‌ممه بۆمبێكى چێنراو له‌ناوچه‌ى دۆمیز ته‌قیوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نارنجۆكێكیش له‌نزیك كۆلێژى (اصول ا‌لدین) له‌سه‌ر رێگاى كه‌ركوك-به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام روداوه‌كان هیچ زیانێكى گیانیان به‌دواوه نه‌بوه.
چه‌كدارانى رێكخراوى داعش ناوبه‌ناو هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى و ئه‌و هێرشانه‌ش زیانى گیانى و مادیان به‌دواوه ده‌بێت، هێزه ئه‌منیه‌كانیش ناوبه‌ناو پرۆسه‌ى تایبه‌ت بۆ راوه‌دونانى ئه‌و چه‌كدارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.