نه‌وا
به‌رپرسانى ئه‌مریكا هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ى ئه‌ندامانى رێكخراوى داعش له‌ناو خاكى مه‌كسیكى هاوسێى ئه‌مریكادا بونیان هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی Excelsiorى مه‌كسیكى بڵاویكردوه‌ته‌وه، پۆلیسى ئه‌و وڵاته ئاگادارییه‌كیان له ئه‌مریكاوه پێگه‌یشتوه، كه دوو كه‌سى میسرى به‌ناوه‌كانى (ئیبراهیم محه‌مه‌د و محه‌مه‌د عیسا) هه‌روه‌ها عیراقییه‌ك به‌ناوى (ئه‌حمه‌د غانم محه‌مه‌د جبورى) كه گومانى ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت ئه‌ندامى رێكخراوى داعش بن، له 12-5-2019 له په‌نه‌ما بینراون و دواتریش له 9-6-2019 له كۆستاریكا ده‌ركه‌وتون.
له‌ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه، كه دوور نییه دوو كه‌سه میسریه‌كه له‌ئێستادا له‌ناو خاكى مه‌كسیكدا بن، به‌ڵام عیراقییه‌كه له‌ناو خاكى كۆستاریكادا ده‌ستگیركراوه.
به‌رپرسانى ئه‌منى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا پێیانوایه، ئه‌و دوو كه‌سه به‌ره‌و خاكى ئه‌مریكا ده‌ڕۆن و ده‌یانه‌وێت بچنه ئه‌و وڵاته‌وه.