نه‌وا
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بازیان سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیرده‌كه‌ن، كه چه‌ندین فه‌رمانی دادوه‌ری هه‌بوه.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، تۆمه‌تباره‌كه به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی جۆراوجۆره‌وه له چه‌ند بنكه‌یه‌كی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوه.
ئه‌و تۆمه‌تباره له بنكه‌كانی هه‌واری شار، سه‌را، چوارچرا و چه‌ند بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی پۆلیسی سلێمانی دۆسیه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و داواكراوبوه، به‌ڵام مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بازیان توانییان به‌پێی ماده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عیراقی ده‌ستگیری بكه‌ن.