نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شاری سلێمانی، ئه‌بو كاروان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی حزبه‌كه‌ی توشی روداوی هاتوچۆ بوون.
ئه‌بو كاروان، كه پێشتر په‌رله‌مانتاری كوردستان بوو، ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی له هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی، له‌سه‌ر رێگای سماقوڵی توشی روداوی هاتوچۆ بوه و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕاوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان به سه‌لامه‌تی ده‌رچوه و ژیانی له مه‌ترسیدا نییه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه عوسمان زیندانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی كوردستان رایگه‌یاندوه، ئه‌بو كاروان به‌هۆی روداوه‌كه‌وه برینداربوه و له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی پشكنینی بۆ ده‌كرێت و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت، ئۆتۆمبێله‌كه‌شی زیانی زۆری مادی به‌ركه‌وتوه.