ئیئتیلافی نەسڕ: پابەندنەبونی هەرێمی كوردستان بە یاسای بودجەوە بەهۆی لاوازی حكومەتی عیراقەوەیە

25/06/2019 عێراق

نەوا
ئیئتیلافی نەسڕ پابەندنەبونی هەرێمی كوردستان بەیاسای بودجە و رادەستكردنی نەوت دەخاتەئەستۆی حكومەتی عیراقی و تەئكیدیش دەكاتەوە لاوازی حكومەت وا لە ئیئتیلافەكە دەكات ببێت بە ئۆپۆزسیۆن.
ئیئتیلافی نەسڕ لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، دەسەڵاتدارانی هەرێم مەرجی ئەوەیان داناوە لە بەرانبەر رادەستكردنی داهاتی نەوت، قەرزەكانی سەرشانیان بدرێتەوە، ئەوەش پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجەیە، كە لەبنەڕەتدا لە بەرژەوەندی هەرێم دانراوە.
هەروەها ئاماژە بەوەدەكات، سەروەتی نیشتمانی و سەروەریی دەوڵەت و گەلەكەی بە عەرەب و كورد و توركمان و سەرجەم پێكهاتەكانەوە موڵكی هیچ دەسەڵاتێكی ناوخۆیی و ناوەندی نییە تا بەئارەزووی خۆی مامەڵەی پێوە بكات، چونكە پێچەوانەی بەرپرسیارێتی باڵای گەل و دەوڵەتە.
ئیئتیلافی نەسڕ رونیشیكردوەتەوە، بەردەوامی پێشێلكارییەكان و هاتنەدواوە و لاوازی حكومەت، ئیئتیلافەكە ناچاردەكات پەنا بۆ ئۆپۆزسیۆن ببات و داوای هەڵوەشانەوەی حكومەت و پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ‌ بكات بەجۆرێك توانای وەرگرتنی بەرپرسیارێتی نیشتمانی هەبێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group