بەرهەم ساڵح سەردانی بەریتانیا دەكات

25/06/2019 عێراق
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق

نەوا
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق گەشتەكەی بەرە و شانشینی یەكگرتوی بریتانیا دەستپێكرد، كە بڕیارە چاوی بە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بكەوێت.
نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، بەرهەم ساڵح رۆژی سێشەممە گەشتەكەی بەرە و شانشینی یەكگرتوی بریتانیا دەستپێكرد، كە ماوەی چەند رۆژێك دەخایەنێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، وا بڕیارە سەرۆك كۆماری عێراق دیدار و كۆبونەوە لەگەڵ هەریەك لە شاژنی بریتانیا و سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و سەرۆكی ئەنجومەنی گشتی بریتانیا و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group