جیهان لەچاوەڕوانی روودانی دیاردەیەكی فەلەكی ناوازەدایە

25/06/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
ئیبراهیم جەروان ئەندامی یەكێتی زانایانی بۆشایی ئاسمان و فەلەكزانی عەرەبی، پێشبینی دەكات لە 2ی تەمووز دیاردەی خۆر گیرانی تەواوەتی رووبدات، بەڵام وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناتوانن ئەو دیاردە فەلەكیە ناوازەیە ببینن.
جەروان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ رۆژنامەی ئیماراتلیەوم رایگەیاندووە، "سەرەتای خۆرگیرانەكە لە كاتژمێر 7:23 خولەك بەكاتی ئەوروپا روودەدات"، ئاماژەی بەوەشداوە، "ناوچەكانی ئەمەریكای باشوور و باشووری زەریای هێمن، دیاردەی خۆرگیرانی تەواوەتی دەبینن".
ئیبراهیم جەروان روونیشیكردۆتەوە، "خۆرگیرانەكە زۆر ناخایەنێت و تەنها چەند خولەكێك دەبێت، ئاماژەی بەوەشداوە، لە 16ی تەمموزی داهاتوو، بەهەمانشێوە مانگیران روودەدات و لەكاتەكانی دوای كاتژمێر 9:30 خولەكی شەوەوە دەسپێدەكات، بەڵام مانگ گیرانەكە تەواوی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كیشوەری ئاسیا دەیبینن".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group