نه‌وا
رێكخراوى هیومان رایتس وۆچ ئاشكرایكرد، له یه‌كێك له بنكه‌كانى پۆلیسی به‌غدا ئه‌شكه‌نجه‌ى به‌ندراوێكیان داوه‌و ده‌ستیان قرتاندوه، مامه‌ڵه‌كردنی خراپیش له‌گه‌ڵ به‌ندكراوان له عیراقدا زیادى كردوه.
رێكخراوه‌كه له‌راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، براى یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كانی ناو یه‌كێك له بنكه‌كانى پۆلیسی شارى به‌غدا ئاشكرایكردوه، كه له‌كاتى ئه‌شكه‌نجه‌دانى براكه‌یدا ده‌ستێكیان قرتاندوه، هاوسه‌ری قوربانییه‌كه‌ش له ده‌سته‌ى چاودێریكردنى هه‌ڵسوكه‌وتى دادوه‌رى، سكاڵاى تۆماركردوه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكى نه‌دراوه‌ته‌وه.
باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، به‌هۆى داواكاریه‌كانى ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه، ئه‌فسه‌رى بنكه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بنكه‌یه‌كى دیكه و هیچ رێوشوێنێكى تر به‌رانبه‌رى نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.
له‌میا فه‌قیه به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى رێكخراوه‌كه‌ش له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌و روداوه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه چ پێشێلكارییه‌ك له‌ناو ناوه‌نده‌كانى راگرتندا هه‌یه. داواش له حكومه‌تى عیراق ده‌كات مافى به‌ندكراوان به‌جدى وه‌ربگرێت و له رێگه‌ى لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكاریه‌كان بیانپارێزێت.