نەوا
دادگای تاوانەكان لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا-رەسافە حوكمی زیندانیكردنی ماوەی 15 ساڵی بۆ ئافرەتێكی بەڕەگەز ئیندۆنیزی دەركرد، كە بەتاوانی ئەندامبون لە رێكخراوی داعشدا دەستگیركراوە.
بەپێی راگەیەندراوێك كە سەنتەری راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق بڵاویكردوەتەوە ئافرەتە ئیندۆنێزییەكە لە سوریاوە پەڕیوەتەوە بۆ عیراق و پەیوەندیی بەداعشەوە كردوە و هاوسەرگیری لەگەڵ ئەندامێكی داعش كردوە.
هەروەها ئەوە رونكراوەتەوە، دادگای ناوەندیی تاوانەكان چاوی بە دۆسیەی ئەو ئافرەتە بەڕەگەز ئیندۆنێزییەدا خشاندوەتەوە، كە بەتۆمەتی پەیوەندیكردن بە ریزەكانی داعشەوە دەستگیركرابو، هەربۆیە پاش ساغبونەوەی تاوانەكەی، حوكمی زیندانیكردنی بۆ ماوەی 15ساڵ بەسەردا سەپاند.
سەنتەری راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە، كە هاوسەری ئافرەتەكە لە یەكێك لە هێرشەكانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی كوژراوە.