مەرجەكانی پێدانی مۆڵەتی بێ موچە خرایەڕوو

26/06/2019

نەوا
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم مەرجەكانی پێدانی مۆڵەتی بێ موچە بۆ ساڵی نوێی خوێندن دیاریدەكات و ماوەی دوو مانگ دیاریكراوە بۆ پێشكەشكردنی داواكاری مۆڵەتی بێ موچە.
بەپێی نووسراوێك كە واژۆی د.پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی لەسەرەو ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكانی پارێزگاكان كراوە، مەرجەكانی مۆڵەتی بێ موچە دیاریكراوە كە پێویستە مامۆستایان لەبەرواری 1ی 7ی 2019ەوە تاوەكو 1ی 9ی 2019 داواكاری پێشكەش بكەن، ئەگەرنا لەدوای ئەو بەروارەوە هیچ داواكارییەكی مۆڵەتی بێ موچە كاری لەسەر ناكرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، كە پێویستە داواكار بەڵێننامە پڕبكاتەوە كە بە هیچ شێوەیەك داوای هەڵوەشاندنەوە و بڕینی مۆڵەتی بێ موچە نەكات بە پێچەوانەوە كاری لەسەر ناكرێت.
هەر لەنووسراوەكەدا هاتووە، لەدوای دەرچوونی فەرمانی وەزاری و كارگێڕی، ب. پەیمانگەو خوێندنگەكان بۆیان نییە دەست لەكار هەڵگرتنی مامۆستا دوابخەن.
ئاماژەی بەوەشكراوە كە لەدوای مۆڵەتی دایكایەتی، مامۆستا مافی ئەوەی هەیە داوای مۆڵەتی بێموچە بكات، بەمەرجێك (10) رۆژ بەسەر دەستبەركاربوونیدا تێپەڕ بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group