برادۆست.. بەهۆی بۆردومانێكی توركیا هاوڵاتیەك شەهید بوو

26/06/2019

نەوا
لە ئەنجامی بۆردومانێكی توركیا بۆ سەر دەڤەری برادۆست، هاوڵاتیەك شەهید بوو، برایەكی ئەو هاوڵاتیەش بریندارە.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە ئەنجامی بۆردومانێكی توركیا بۆسەر دەڤەری برادۆست، ئۆتۆمبێلێك كراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە هاوڵاتیەك بەناوی مەنسور نافع شەهید بووە و برایەكی ئەو هاوڵاتیەش بە ناوی پەشێو بریندارە.
بەپێی زانیاریەكان ئەو دوو برایە دانیشتووی دەڤەری باڵەكایەتین و بەمەبەستی گەشت و سەیران روویان لە ناوچەكە كردبوو.
ماوەیەكە بە پاساوی بوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە توركیا هێزەكانی لە قوڵایی چەند ناوچەیەكی هەرێم بەتایبەتی لەهەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك جێگیركردووەو بەردەوامیش چەند ناوچەیەكی سنوری بۆردومان دەكات، كە لە ئەنجامدا زیانی مادی و گیانی بەر هاوڵاتیانی هەرێم دەكەوێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group