نه‌وا
باوكى نه‌یمار دا سیلڤاى به‌ڕازیلى و هێرشبه‌رى یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسی، كه به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانیه‌تى سه‌باره‌ت به‌چوونى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه بۆ به‌رشه‌لۆنه هاته ده‌نگ و ره‌تیده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى یانه ئیسپانیه‌كه كۆبووبێته‌وه.
باوكى نه‌یمار له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕى FOX Sports ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت گوایه چوه‌ته به‌رشه‌لۆنه و له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى ئه‌و یانه‌یه‌دا كۆبوه‌ته‌وه بۆ خێراكردنى گواستنه‌وه‌ى نه‌یمار بۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه، دوره له‌راستیه‌وه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌وروپا ته‌نها به‌یاوه‌رى نه‌یمار نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پاریس.
پێشتر چه‌ند راپۆرتێك باسیان له‌وه‌ده‌كرد باوكى نه‌یمار چوه‌ته ئیسپانیا و له‌گه‌لأ ئه‌ندریه كۆرى نوێنه‌رى به‌رشه‌لۆنه بۆ بازاڕى به‌ڕازیل كۆبوه‌ته‌وه بۆ خێراكردنى گواستنه‌وه‌ى كوڕه‌كه‌ى بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه، به‌ڵام پێشتریش كۆریه ئه‌و هه‌واڵه‌ى ره‌تكردبوه‌وه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پێكانى هه‌یه و ناتوانێت یارى بكات، به‌ڵام له‌ئێستادا نه‌یمار به‌یاوه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى له به‌ڕازیله و ته‌ماشای یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى كۆپا ئه‌مریكا ده‌كات.