نه‌وا
رێكخراوى كارى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرایكرد، تاساڵى 2030 به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوه 80 ملیۆن كه‌س كاره‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، كه زۆرینه‌یان له كه‌رتى كشتوكاڵدا ده‌بن.
رێكخراوه‌كه له‌راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، تاساڵى 2030 له‌جیهاندا %2.2ى كاتژمێره‌كانى كاركردن كه‌مده‌بنه‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوه ده‌بێت، چونكه به‌پێى پێشبینیه‌كان تا كۆتایى ئه‌م سه‌ده‌یه پله‌ى گه‌رماى جیهان 1.5 پله به‌رزده‌بێته‌وه و نزیكه‌ى 2 هه‌زار و 400 ملیار دۆلار زیان له ئابورى جیهان ده‌دات.
گه‌رماكه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌رتى كشتوكاڵ ده‌بێت كه 940 ملیۆن كه‌س له‌و كه‌رته‌دا له‌جیهاندا كارده‌كه‌ن و به‌وه‌ش 60%ى ئه‌و كاتژمێرانه‌ى كاركردن كه به‌فیڕۆده‌چن، له كه‌رتى كشتوكاڵدا ده‌بێت.
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، هه‌روه‌ها كه‌رتى بنیادنانیش یه‌كێك ده‌بێت له‌و كه‌رتانه‌ى زیانى زۆرى پێده‌گات و 19%ى كاتژمێره‌كانى كاركردن له‌و كه‌رته‌دا كه‌مده‌كات و ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر كه‌رته‌كانى دیكه‌ی وه‌ك كاڵا، خزمه‌تگوزاریه ژینگه‌ییه‌كان، كۆكردنه‌وه‌ى پاشماوه، خزمه‌تگوزاریه خێراكان، چاككردنه‌وه، گواستنه‌وه، گه‌شتوگوزار، وه‌رزش و چه‌ندین كارى تر‌ى پیشه‌سازى ده‌بێت.
به‌پێى هه‌مان ئه‌و پێشبینیانه زۆرترین ئه‌و كاتژمێرانه‌ى كاركردن كه كه‌مده‌كه‌ن له باشورى ئاسیا و خۆرئاواى ئه‌فریقا ده‌بێت و 50%ى كاتژمێره‌كانى كاركردن تا ساڵى 2030 كه‌مده‌بنه‌وه.