نه‌وا
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه كێشه كه‌وته په‌یوه‌ندیی نێوان ماڵپه‌ڕی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك و تۆڕه‌كانی ئینستاگرام و واتس‌اپ، پاش چه‌ند كاتژمێرێكیش چاره‌سه‌ركرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ماڵپه‌ڕی چاودێریی دواكه‌وتن له په‌یوه‌ندی له‌سه‌رئاستی جیهاندا "downdetector.com" بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له خۆرئاوای ئه‌وروپا له‌ده‌وروبه‌ری ئێواره كێشه كه‌وتوه‌ته په‌یوه‌ندیی فه‌یسبوك، ئینستاگرام و واتس‌اپ.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، 10 هه‌زار و 761 راپۆرتی بوونی كێشه له ئینستاگرام، شه‌ش هه‌زار و 341 هه‌زار راپۆرت له‌باره‌ی فه‌یسبوك و هه‌زار و 630 راپۆرت له‌باره‌ی واتساپه‌وه به ماڵپه‌ڕی كۆمپانیای فه‌یسبوك گه‌یشتوه.
پاش چه‌ند كاتژمێرێك كاركردن له‌سه‌ر كێشه‌كه، پسپۆڕانی فه‌یسبوك توانیویانه گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر سێ ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه ئاسایی ببێته‌وه.