رۆژانی ئەنجامدانی كلاسیكۆكانی لالیگا دەستنیشانكران

04/07/2019 وەرزش

نەوا
رۆژی یارییەكانی وەرزی 2019-2020ی لالیگا دەستنیشانكران.
پرۆسەی راكێشانی تیروپشكی رۆژی یارییەكان لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە مەدرید ئەنجامدرا. یەكەم یاریی لالیگای وەرزی 2019-2020 رۆژی 18ی ئابی 2019و دوایین یاریش رۆژی 24ی ئایار، ئەنجامدەدرێت.
بەو پێیەش گرنگترین یاریی لالیگا كە "كلاسیكۆ"یە و لەنێوان ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنادا ئەنجامدەدرێت، یەكەمیان لە هەفتەی 17 و لە رۆژی 27ی تشرینی یەكەم لە نوكامپ و دووەمیان لە رۆژی یەكی ئادار لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدەدرێت.
لە یەكەم هەفتەی لالیگادا ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی سێڵتا ڤیگۆ و بارسێلۆناش دەبێتە میوانی ئەتلەتیك بلباو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group