نەوا
دەزگای ناوەندی بۆ سەرژمێری ئاشكرایكرد، رێژەی بەكارهێنانی رێگەكانی رێگریكردن لە منداڵبون لە عیراقدا گەیشتوەتە زیاتر لە 52%.
دەزگاكە لەسەرژمێریەكی نوێدا بڵاویكردوەتەوە، بەكارهێنانی رێگەكانی رێگریكردن لە منداڵبون لە عیراقدا گەیشتوەتە %52.8، رێژەی منداڵبونیش بۆ سەرجەم ژنانی عیراق (كە توانای خستنەوەی منداڵیان هەیە) بۆ هەر ژنێك %3.9 منداڵە.
بەپێی هەمان سەرژمێری، رێژەی گشتی تەمەن بۆ رەگەزی نێر لە عیراقدا 71.7 ساڵە، لەكاتێكدا بۆ ژنان 75.6 ساڵە، بەڵام ئەم سەرژمێرییە دانیشتوانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.
پێشتریش وەزارەتی پلاندانانی عیراق بڵاویكردبوەوە، لەساڵی 2018دا كۆی گشتی دانیشتوانی عیراق 38 ملیۆن و 124 هەزار و 182 كەس بوە و رێژەی گەشەی دانیشتوان دەگاتە %2.58.