بەمنزیكانە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پەسەند دەكرێت

11/07/2019 عێراق

نەوا
وابڕیارە بەمنزیكانە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق یەكلابكرێتەوەو بۆچوون هەیە لەسەر كەمكردنەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ نیوە.
لەوبارەیەوە محەمەد بەلداوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەئكیدیكردەوە، "پێش هاتنی پشووی ئەم خولەی یاسادانانی پەرلەمان یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پەسەند دەكرێت، بەتایبەت كە یاساكە گەیشتۆتە قۆناغێكی پێشكەوتوو لەدوای ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەم و دووەم".
روونیشیكردەوە، بەمنزیكانە رێكەوتنێكی سیاسی لەنێوان كوتلەكان دەكرێت و بەهۆیەوە شێوازی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریدەكرێت لەگەڵ وادەكەی و پابەندبوونی كۆمسیۆن و حكومەت بۆ بەرێوەچوونی ئەو پڕۆسەی دەنگدانە لەوادەی دیاری كراوی خۆیدا.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: "كوتلە سیاسیەكان رێدەكەون لەسەر رێژەی 1.7 یان 1.9 بۆ ئەژماركردنی دەنگەكان بەشێوازی سانت لیگۆ و هەروەها گفتوگۆ دەكرێت لەسەر كورسی لەدەستدراوی گەورەترین لایەنی براوەو كورسی ژنان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group