دۆناڵد ترامپ: بەمزوانە سزاكانی سەر ئێران زیاد دەكەین

11/07/2019 جیهان

نەوا
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئێرانی تۆمەتبار كرد بەتۆمەتی ئەوەی ماوەیەكی زۆرە بەشێوەیەكی نهێنی یۆرانیۆم دەپیتێنێت و هۆشداریدا لەوەی سزاكانی ئەمەریكا بەمزوانە و بەشێوەیەكی ئێجگار زۆر زیاد دەبن، ئەمەش لەكاتێكدا رێكخراوێكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی سازكرد سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی ئێران لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەدا.
سەرۆكی ئەمریكا وتی: "هەمیشە ئێران بەنهێنی یۆرانیۆمی پیتاندووە و بەتەواوەتی رێككەوتنە ناوەكییە خراپەكەی پێشێلكردووە كە وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریكا جۆن كێری و بەڕێوبەرایەتیەكەی سەرۆكی پێشوو باراك ئۆباما ئیمزایانكردووە، بیرتان بێت ماوەی ئەم رێككەوتنە لەماوەی چەند ساڵێكی كەمدا بەسەردەچێت، سزاكان بەمزووانەو بەشێوەیەكی ئێجگار زۆر زیاد دەبن".
لەلایەكیترەوە نوێنەری ئێران لە دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی كازم غەریب ئابادی وتی "هەموو چالاكییە ناوەكییەكانی ئێران لەژێر چاودێری دەزگای وزەی ئەتۆمیدایە".
كازم دوای كۆبوونەوە بەپەلەكەی ئەنجومەنی پارێزگارانی دەزگاكە وەكو وەڵامێك بۆ ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت "هیچ شتێكمان نیە بیشارینەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group