رادەستكردنی سیستمی S-400 لەلایەن رووسیاوە بە توركیا دەستیپێكرد

12/07/2019 جیهان

نەوا

وەزارەتی بەرگریی توركیا بڵاویكردەوە دەست بە گواستنەوەی بەشی یەكەم لە پێداویستییەكانی سیستمی بەرگریی مووشەكیی و ئاسمانیی S-400 بۆ ئەنقەرە، كراوە. 
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن وەزارەتەكەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە گرێبەستی دابینكردنی سیستمی بەرگریی مووشەكیی و ئاسمانیی S-400 كە پێویستیی بەرگریی مووشەكیی و ئاسمانیی توركیایە، رۆژی 11ی نیسانی 2017 واژوو كراوە.  
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی توركیادا هاتووە "لەچوارچێوەی گرێبەستەكەدا لە رۆژی 12ی تەمووزی 2019ەوە گواستنەوەی گرووپی یەكەم لە پێداویستییەكانی سیستمی بەرگریی مووشەكیی و ئاسمانیی S-400 بۆ بنكەی ئاسمانیی مورتەد/ ئەنقەرە، دەستیپێكردووە". 
جێی باسە ئەمریكا بە توندی دژی ئەوەیە توركیا ئەو سیستەمی روسیە جێگیر بكات و چەند جارێكیش لە بارەی دەرەنجامەكانی هەنگاوێكی لەو چەشنە هۆشداریان دابوە بەرپرسانی ئەنقەرە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group