نەوا
بەهۆی بردنەوەی یانەی نەفت بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك لە قوە جەویە، یانەی شوڕتە بوە پاڵەوانی خولی نایابی تۆپی پێی عیراق.
خولی نایابی تۆپی پێی عیراق بە دورودرێژترین خول دادەنرێت لە جیهانی تۆپی پێدا و لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی رابردوەوە بەردەوامە و تائێستا دوو هەفتەی خولەكە ماوە.
لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ یانەی نەفت توانی بە بردنەوەی لە قوە جەویەی خاوەنی پلەی دووەمی ریزبەندی خولەكە، نازناوی ئەم وەرزە پێشكەش بە شوڕتە بكات، هەرچەندە یاری ئەم هەفتەیەی بە گۆڵێكی بێوەڵام بە مینا دۆڕاند.
بەو جۆرەش شوڕتە بە 86 خاڵەوە سەركردایەتی خولەكە دەكات و قوە جەویەش خاوەنی 78 خاڵە و زەوراش بە 64 خاڵەوە لە پلەی سێیەمدایە.