مۆگرینی: كۆنفرانسی ناوچەیی بەغدا گرژیەكانی ناوچەكە هێور دەكاتەوە

15/07/2019 جیهان
فێدریكا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و كاروباری ئاسایشی یەكێتی ئەوروپا

نەوا
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا دەڵێت، بەڕێوەچوونی كۆنفرانسێكی ناوچەیی لە بەغدا دەتوانێت هەنگاوێك بێت بە ئاراستەی رێگری كردنی لە هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان ئەمریكا و ئێران.
فێدریكا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و كاروباری ئاسایشی یەكێتی ئەوروپا سەبارەت بە سەردانەكەی بۆ عێراق و كوەیت رایگەیاند: یەكێتی ئەوروپا پشتیوانی لە دەستپێشخەریەكی بەغدا دەكات بۆ میوانداری كردنی كۆنفرانسێكی ناوچەیی بە مەبەستی كەمكردنەوەی گرژیەكانی نێوان تاران و واشنتۆن.
وتیشی: ئەو كۆنفرانسە كە تێیدا نوێنەرانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشدار دەبن، خاڵێكی دەستپێكی ئەرێنیە بە ئاراستەی رێگری كردنی لە هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان ئەمریكا و ئێران.
باسی لەوەشكرد، لە ماوەی رابردوودا دوو گەڕی كۆبوونەوەی راوێژكاری لەگەڵ وڵاتانی كەنداو بەڕێوەبردووە و سەرجەمیان ئاگادارن، كە هەر جۆرە توندتربوونەوەی گرژیەكان و خراپتربوونی دۆخی ناوچەكە بە زیانی هەمووان دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group