مەسرور بارزانی: هەموو ئەو شتانەی پێویست بوو بگوترێت خستمانەڕوو

16/07/2019

نەوا
كۆبوونەوەی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كۆتایی پێهات و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، هەموو ئەو شتانەی پێویست بوو بگوترێت خستمانەڕوو.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كەناڵەكانی راگەیاندن وتی: "لە كۆبوونەوەی یەكەمی حكومەت بڕیارماندا، سەردانی بەغدا بكەین بۆ ئەوەی دەست بە گفتوگۆ بكەین لە بارەی ئەو بابەتانەی پێویستیان بە چارەسەر هەیە".
راشیگەیاند، لەگەڵ جەنابی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی حكومەت كۆبووینەوە، تێگەیشتنی زۆر باش هەبوو. هەموو ئەو شتانەی پێویست بوو بگوترێت لەلایەن شاندی هەرێمەوە خستمانەڕوو.
مەسرور بارزانی وتیشی: "لە داهاتوویەكی نزیك دەست بە گفتوگۆی فەنی دەكرێت بۆ چارەسەركردنی ئەو بابەتانە".
هاوكات محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەردانەكە گرنگ بوو بۆ پیشاندانی نیازپاكی هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group