ئێران: "ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سەرو لەسەدا 4.5 بەرز ناكەینەوە"

16/07/2019 جیهان
بەهروز كەمالوەندی وتەبێژی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران

نەوا
بەهروز كەمالوەندی وتەبێژی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لەسەدا 4.5ەوە بەرز ناكاتەوە بۆ لەسەدا 20.
كەمالوەندی لەلێدوانێكیدا بۆ میدیای فەرمی وڵاتەكەی باسی لە رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم كردو ئاماژەی بەوەدا كە 300 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراو لە گەنجینەكاندا عەمبار كراون و وتی، ''رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم پابەندە بە پێشهاتە تەكنیكی و سیاسییەكانە. بەپێی پێشهاتە سیاسییەكان دەكرێت ئاستی یۆرانیۆم بەرز بكرێتەوە. چونكە بەهۆكاری سیاسیی سنووردار كراوە".
كەمالوەندی ئاماژەی بەوەدا ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم كە لەسەدا 4.5 تێپەڕ ناكات و ئێران پێویستی بەوە نیە و وتی، "پیتاندنی یۆرانیۆم وەك شەمەندەفەری خێرا وایە و لە وێستگەی داهاتوودا دەبێتە لەسەدا 20، ئێستا وڵاتەكەمان پێویستی بە ئاستی لەسەدا 4.5ە، ئێران پێویستی بەوە نییە لەم قۆناغەدا ئاستی پیتاندنی بگەیەنێتە لەسەدا 20".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group