عێراق... زیاتر لە 17 هەزار كەس بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیركراون

16/07/2019 عێراق

نەوا
كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عیراق ئاشكرای كرد، نزیكەی 35 هەزار كەس لە گرتوخانەكانی عێراقدان و 17 هەزاریان بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیركراون.
لەوبارەیەوە عەلی ئەكرەم بەیاتی، كۆمیسیاری كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لەلێدوانێكدا ئاشكرایكرد" ژمارەی راگیراون و بەندكراوان لەسەرجەم گرتوخانەكانی چاكسازیی گەیشتوەتە 35 هەزار كەس، لەو ژمارەیەش 1875 كەسیان لە رەگەزی مێن".
ئاشكراشیكرد: "17072 كەس بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیركراون كە 810 كەسیان ژنن كە لەخانەكانی چاكسازیی تایبەت بە ژنان بەندكراون و بەشێكیان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی سزای كۆتاییدان".
كۆمیسیاری مافی مرۆڤی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، "بەگشتی خانەكانی چاكسازیی لە عێراق كۆنن و پێویستیان بەدووبارە بونیاتنانەوە هەیە لەهەموو رویەكەوە، بەتایبەت ئەو بەشەی پەیوەستە بۆ دوبارە راهێنانەوەی بەندكراون و ئامادەكردنەوەیان بۆ ناو كۆمەڵگە".
بەیاتی ئاماژەی بەوەكردوە" بەهۆی زۆری ژمارەی بەندكراوان و خراپیی خزمەتگوزاریی و گەندەڵی دارایی و كارگێڕییەوە، دۆخی خانەكانی چاكسازیی لەوپەڕی خراپیدایە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group