توندترین سزا چاوەڕێی میسی دەكات

16/07/2019 وەرزش

نەوا
توندترین سزا چاوەڕێی لیۆنێل میسی بەهرەمەندی ئەرجەنتین دەكات.
بەهۆی ئەو رستە ئاگرینەی لە میانی یارییەكانی كۆپا ئەمریكای بەرازیل بۆ رۆژنامەنوسان وتی "دەكرێت بەشێك نەبین لەو گەندەڵییەی هەیە"، میسی روبەڕوی چارەنوسێكی خراپ دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی.
لەوچوارچێوەیەدا میتری جۆستاڤۆ ئۆبریۆ پارێزەری ئەرجەنتینی و ئەندامی دادگای دادی وەرزشی "تاس" دەڵێت "دەمەوێت پێشنیاری ئەوە بۆ میسی بكەم، كە داوای لێبوردن بكات، چونكە روبەڕوی سزایەكی گەورە دەبێتەوە".
هەروەها وتویەتی "پێویستە یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتینیش داوا لە میسی بكات، كە داوای لێبوردن بكات لەپای ئەو قسەیەی كردویەتی".
میسی لە كۆپا ئەمریكادا تەنها گۆڵێكی تۆماركرد و یەك ئەسێستیشی هەبوو، لە یاری دیاریكردنی پلەی سێیەمی و چوارەمیشدا بە كارتی سور كرایەدەرەوە، ئەوەش وایكرد توڕە ببێت و بە درێژایی پاڵەوانێتییەكەش لێدوانی توندی دژی ناوبژیوانان و بەرپرسانی یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای لاتین دەدا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group