عادل عه‌بدولمه‌هدی: مه‌سرور بارزانی ته‌ئكیدى له نیازى راستى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كردوه‌ته‌وه
17/07/2019
نه‌وا
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانى عیراق ده‌ڵێت "له‌م مانگه‌دا ئه‌نجامى تێكه‌ڵكردنى حه‌شدى شه‌عبى به هێزه ئه‌منیه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت". نیازی راستی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌خاته‌ڕو.
عادل عه‌بدولمه‌هدى له پرێس كۆنفرانسی هه‌فتانه‌ى خۆیدا له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك دوا و له‌به‌شێكیدا سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا وتى "مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكى حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ته‌ئكیدى له نیازى راستى كردوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستورى عیراقی‌دا".
وتیشى "هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌ده‌ین دۆسێی تێكه‌ڵكردنى حه‌شدى شه‌عبى به‌هێزه ئه‌منیه‌كان و سوپا یه‌كلایى بكه‌ینه‌وه، گروپه‌كانى حه‌شد ته‌ئكیدیان له پابه‌ندبونى خۆیان بۆ ئه‌و بڕیاره كردوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رونیكرده‌وه، له‌م مانگه‌دا ئه‌نجامى تێكه‌ڵكردنه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرا ده‌كرێت و راده‌گه‌یه‌نرێت.