بەرهەمهێنانی كارەبا بەرزترین ئاستی لەمێژووی عیراقدا تۆماركرد

17/07/2019 عێراق

نەوا
وەزارەتی كارەبای عیراق ئاشكرایكرد، لەبەرهەمهێنانی كارەبادا عیراق بەرزترین ئاستی لەمێژووی خۆیدا تۆماركردوە و گەیشتوەتە سەروو 19 هەزار مێگاوات.
موسعەب مودەریس وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە، لەئێستادا بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتوەتە 19 هەزار و 100 مێگاوات، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە مێژووی دامەزراندنی دامەزراوەی كارەبای عیراقدا تۆماركرابێت.
وتیشی "زیادبونی بەرهەمهێنان بوەتەهۆی بەرزبونەوەی كاتژمێرەكانی دابینكردنی كارەبا بۆ بەغدا و پارێزگاكانی دیكە، هەروەها زیادبونی بەرهەم لە رێگەی دامەزراندنی یەكە نوێیەكانی بەرهەمهێنانی كارەباوە بەردەوام دەبێت".
عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كێشەی كەمی كارەبای هەیە، سەرەڕای بەرهەمی ناوخۆ و كڕینی كارەبا لەوڵاتانی دراوسێوە تائێستا پێداویستی كارەبا بەتەواوەتی دابین نەكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group