پەكەكە شەهیدبوونی سەركردەیەكی راگەیاند

17/07/2019

نەوا
كۆمیتەی پشتیوانی لە خانەوادەی شەهیدانی پەكەكە، شەهیدبوونی پێنج گەریلای راگەیاند و پەیامی بۆ خانەوادەكانیان نارد.
بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی "رۆژنیوز"، یەكێك لەو شەهیدانە سەرحەد ڤارتۆ ئەندامی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە"یە.
هەروەها كۆمیتەی پشتیوانی لە خانەوادەی شەهیدانی پەكەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، لەڕۆژی 21ی ئاداری رابردو لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیا لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا، سەرحەد ڤارتۆ و هەر چوار گەریلاكەی دیكە شەهیدبون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group