پەرلەمان هەوڵی زیادكردنی مادە خۆراكییەكانی ناو فۆرمی خۆراك دەدات

18/07/2019 عێراق

نەوا
فازڵ جابر فەتلاوی ئەندامی پەرلەمانی عیراق دەڵێت "پەرلەمان هەوڵی ئەوە دەدات بڕیارێك بۆ زیادكردنی مادە خۆراكیەكانی ناو فۆرمی خۆراك لە 4 جۆرەوە بۆ 7 جۆر دەربكات".
فەتلاوی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "بڕی گەنمی ناوخۆیی بەش دەكات، بۆیە پێویستە وەزیری بازرگانی لەبری ئەوەی 45 رۆژ جارێك ئارد دابەش بكات، هەموو مانگێك دابەشی بكات".
وتیشی "دانیشتنەكانی داهاتوی پەرلەمان دەنگدان لەسەر زیادكردنی جۆرەكانی مادە خۆراكییەكانی ناو فۆرمی خۆراك لە 4 جۆرەوە بۆ 7 جۆر لەخۆی دەگرێت".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو حەوت جۆرەی دیاریكراون بریتی دەبن لە "ئارد، شەكر، برنج، زەیت، چا و پاقلەمەنییەكان" سەرەڕای مادەكانی پاككردنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group