رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی 2020ی عێراق ئامادە دەكرێت

18/07/2019 عێراق

نەوا
بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: "لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراقی بۆ ساڵی 2020، ئامادەكردووە".
ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی 2020، ئامادەكراوەو دوای دووبارە پێداچوونەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق، بڕیارە لەسەرەتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو، ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، جیاوازییەكی زۆر لەنێوان بودجەی 2019 و 2020، هەیە بە تایبەتی لەتەرخانكردنی بودجەی بۆ وەبەرهێنان و بودجەی بەكاربردن، راشیگەیاند، پرۆژەكە لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دادەڕێژرێت نەك نرخی خەمڵێنراوی نەوت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group